لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، شارۆمەندێکی دیکەش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی یەکشەممە ١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەعدون غەزاڵی” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتی لە سەر دەستبەسەر کرانی ١١ شارۆمەند لە شاری مەهاباد لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بڵاو کردووەتەوە .