بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی شەممە ٣١ی جوزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی “خالد و محەمەد بەکری” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم دوو برا بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
شایانی باسە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا لانیکەم ١١ شارۆمەندی مەهابادی بە هۆکاری نادیار بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .