دەستبەسەر کرانی توندوتیژانەی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “بێهروز یەزدانپەنا و ئیسماعیل ئیسماعیلپور” خەڵکی بۆکان ، بە بەکار هێنانی توندوتیژی لە ماڵی خۆیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم دوو شارۆمەندە دوای دەستبەسەر کران بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوێزراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین