بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ئاوایی “دەرەناخێ”ی سەر بە شاری مەریوان ، بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە ماڵی دانیشتوویەکی ئاواییەکە بە ناوی “سەرکەوت نوری” دەپشکنن .
بە کوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ لە جەریانی ئەم هێرشە ، هێزە ئەمنییەکان بە بەکار هێنانی توندوتیژی جەستەیی ، کوڕی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی “مانی نوری” تەمەن ١٦ ساڵ دەستبەسەر دەکەن .
بنەماڵەی نوری ، لە ئەنجامی سەردانیان بۆ دامەزراوە ئەمنی و دادوەریەکان ئاگادار دەبن کە کوڕەکەیان بۆ کانونی ئیسڵاح و تەریبیەتی سنە ڕاگوێزراوە ، بەڵام ئەم بنەماڵەیە تا ئێستا مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ کوڕەکەیان نەبووە و ئاگاداری باری تەندروستی ، دەرونی و یاساییەکەی نین .