بریندار بوونی دوو ژینگەپارێز بە هۆی تەقەی کەسانی نەناسراو لە بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو ژینگەپارێزی لاو ، خەڵکی ئاوایی “کەوپێچ خواروو”ی سەر بە بانە ، بە ناوەکانی”ئاراس سەلامی و محەمەد سەلامی” لە کاتی ڕاپەراندنی ئەرکەکانیان و ڕێگری کردن لە بڕینەوەی دارەکان لە بەرزاییەکانی زاگرۆس لە لایەن کەسانی چەکداری نەناسراو تەقەیان لێکراوە و بە سەختی بریندار بوون .

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم ڕووداوە لە کاتێدا ڕوویداوە کە ئەم دوو ژینگەپارێزە هەوڵی ڕێگریکردنیان لە بەردەم بڕینەوەی نایاسایی دارەکان داوە . تەقەکەرەکان دوای بریندار کردنی ئەم کەسانە لە شوێنەکە دوور کەوتوونەتەوە .

لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ئاراس سەلامی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی بانە کراوە و لە بەشی چاوەدێری چڕ لە ژێر چاوەدێری پزشکەکاندایە .

هەروەها محەمەد سەلامی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز ڕاگوێزراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین