کارۆ عەلیداد چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کارۆ عەلیداد چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی مەریوان ، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە .

ناوبراو لە رێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و ماوەیەک بێسەر و شوێن بوو ، ئەو لە رێکەوتی ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو و دواتر لە رێکەوتی ٤ی گوڵانی ١٤٠٤، سزاکەی پێڕاگەیندرا .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین