بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “جەلال فەرەجی و ڕۆژین خوران” خەڵکی شەهرەکی “زیوە”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردوون .
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەم دوو شارۆمەندە بە ناوچەی مەگەوەردا گەڕاون .
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە ، تا ئێستاش هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان ڕانەگێنراوە .
شایانی باسە دوای بەڕێوچوونی ڕێورەسمی نەورۆزی ١٤٠٤ لە شاری ورمێ ، جەلال فەرەجی و دوو خوێشکەزای بە ناوەکانی ڕۆژین خوران و رەعنا خوران لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانەوە بانگ کرابوون .