دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “ئیسماعیل (سمکۆ) یوسفی” خێزاندار ، باوکی منداڵێک ، خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە لە هاوسەرەکەیان داوە و دواتر ئەویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .

هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایلی ئیسماعیل یوسفی و هاوسەرەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین