دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “کورۆش نەدیمی” خەڵکی ئاوایی “مێسوراو”ی سەر بە شاری کامێران ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان دەستبەسەر کراوە .

کورۆش نەدیمی تەمەن ٤٠ ساڵ ، کوڕی مەعروف ، خێزاندارە و باوکی دوو مندڵە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانی ، هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین