هانا : ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “رەشید فەقێزادە ، یاسر شەریفیان و ئومید ئیبراهیمی” خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم سێ شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .