محەمەد دانیالی چالاکی مەدەنی-کولتوری لە زیندانی ئیلام مانی لە خواردن گرت

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : محەمەد دانیالی چالاکی مەدەنی-کولتوری خەڵکی ئاودانان و ئەندامی گروپی شاخەوانی بنار ئاودانان ، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، لە زیندانی ناوەندی ئیلام مانی لە خواردن گرتووە .

ئەم چالاکە تەمەن ٢٤ ساڵانە ، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بارودۆخی خراپ و نەگونجاوی لە زیندان و دۆخی خراپی رۆحی و دەرونی خۆیی مانی لە خواردن گرتووە .

بنەماڵە و کەسوکاری ئەم لاوە نیگەرانی خۆیان لە تەندروستی جەستەیی و دەرونی دەربڕیوە و داوا لە بەرپرسان دەکەن بەپەلە و دەستبەجێ چارەسەری بارودۆخەکەی بکەن .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین