هانا : سەر لە بەیانی شەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “زاهیر مەحمودیان و محەمەد خزری” دانیشتوویی ئاوایی “شاهوانە”ی شاری شنۆ ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە ماڵەکانیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بە سەر مۆبایلەکانیاندا .
تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .