بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەندکراوێک بە ناوی سامان جەلیلیان کە لە جەریانی شەڕێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان بە سەختی بریندار ببوو ، دوای یەک هەفتە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە .
ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممە ١٤٠٣، سامان جەلیلیان لەگەڵ بەندکراوێتر توشی شەڕ دەبێت کە لە جەریانی ئەو شەڕەدا بە شتی تیژ هێرشی دەکرێتە سەر و سەریشی بەر دیوار دەکەوێت و دەچێتە حاڵەتی کۆماوە .
گیانلەدەستدانی ئەم بەندکراوەیە جارێکیتر پێشێلکردنی مافی بەندکراوان و نەبوونی چاوەدێری کاریگەر و پێویست لە سەر ئاسایشی بەندکراوان نیشان دەدات .
بەندیخانەکان پێویستە شوێنی پەروەردە کردن و بارهێنان بن نەک شوێنی توندوتیژی و بێ یاسایی !
ئێمە داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ڕوون و لێپرسینەوە بەرپرسانی بەندیخانە لە سەر ئەم ڕووداوە دەکەین .