حەمید چپاتی سزای سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە “١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” حەمید چپاتی لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی “شاهینی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام و تێکدنی بیری گشتی” سزای سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا .

سزای دەرکراو ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، بە پارێزەرەکەی ڕاگەینراوە .

حەمید چپاتی تەمەن ٣٦ ساڵ ، چالاکی مەدەنی و خەڵکی ورمێ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، دوای بانگ کرانی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ دەستبەسەر و لە رێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی شەش ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین