دادگایی کرانی دایە مینا سوڵتانی لە دایکانی دادخوازی کورد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ، دایە مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەمەدی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی ، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوویی شاری بۆکان دادگایی دەکرێت .

بە پێی بانگهێشتنامەی پێدراو دایە مینا بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی و “ئامادەبوونی ژنان لە شوێنە گشتیەکان بەبێ حیجابی شەرعی” پێویستە لە رێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، بۆ دادگایی کرانی لەم لقە ئامادە بێت .

شایانی باسە دایە مینا تەمەن ٥٥ ساڵ دایکی سێ منداڵ و خەڵکی شاری بۆکانە کە پێشتر لە رێکەوتی “٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و ڕۆژی سێشەممە “١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣” دوای ٢١ ڕۆژ بەندکرانی نایاسایی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین