ورمێ / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە کاژێرە کۆتاییەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەیانکوتاوەتە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی “ئەفشین عەلیزادە” تەمەن ٣١ ساڵ ، کوڕی فەهیم و خەڵکی ئاوایی “هەرکیان”ی سەر بە ناوچەی شپێرانی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ ، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ زیاتر لە ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دوای لێدان و دەستبەسەر کردنی دەستیان بە سەر مۆبایل و لاپتۆپی منداڵەکانیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ؛ لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەفیشن عەلیزادە بە هۆی لێدرانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بەشێک لە دیانەکانی شکاوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها