دەستبەسەر کرانی سروەت سۆهرابی چالاکی کەلتووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” سروەت سۆهرابی تەمەن ٢٦ ساڵ، خێزاندار ، خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتوویی کرماشان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە بەردەم دوکانی هاوسەرەکەی لە شەقامێکی کرماشان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین