بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی دووشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “هێرش ناوگران زادە” خەڵکی سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هێرش ناوگران زادە زیندانی سیاسی پێشوو ، تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە .
هێرش ناوگران زادە پێشتر لە ساڵی ١٣٨٦ ، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبی کومەڵەی کوردستانی ئێران” سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو .