بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شارۆمەندێک بە ناوی “فەرید بادیدەست” خەڵکی دیواندەرە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران و پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای ٢٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە .
سزاکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرید بادیدەست ڕاگەینراوە .
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە “٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣” بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دوای تێپەڕ بوونی چەند مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .