بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣” وەستاکارێک ئاڕماتۆڕبەند بە ناوی “شەهاب مورادی” خەڵکی بۆکان ، لە کاتی کار لە بینایەکی ٦ تەبەقە لە شاری بۆکان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە .
شەهاب مورادی تەمەن ٣٩ ساڵ ، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران .