بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی چوارشەممە “١٢ی بەفرانباری ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ڕەزا بەختیاری و مەیسەم فەرهادی فەراشی” خێزاندار و خەڵکی کرماشان ، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .