دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی شەممە “٨ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “وەیسە غەفوری” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ، سالمێنراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ، ئەم شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ئەم ساتە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ ئاگادار بوونیان لە بار و دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەنجامێکی نەبووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین