لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە شارەکانی کوردستان شارۆمەندێکی خەڵکی سەردەشت دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون ؛ ڕۆژی سێشەممە “١١ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد عفیدی” تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی سەردەشت و دانیشتوویی ئاوایی “سەهۆڵان”ی مەهاباد ، داوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .