دەستبەسەر کرانی ئارمان مورادی خەڵکی دیواندەرە بۆ جێبەجێ کرانی سزای بەندکران

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٣١ی گوڵانی ١٤٠٣” ئارمان مورادی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی ئاوایی “دەرە گاوان”ی دیواندەرە ، پاش بانگ کران بۆ جێبەجێ کاری سزای سنە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کرانی پێنج مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا .

ئارمان مورادی چالاکی مەدەنی و چالاکی ژینگە پارێزی و هەروەها خوێندکاری زانکۆ لە بەشی زانستی سیاسی لە زانکۆی ڕازی کرماشان و لە دەستبەسەر کراوانی ساڵۆگەڕی کوژرانی ژینا ئەمینی  لە شاری دیواندەرەیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular