بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئیرەج محەمەد زادە ڕۆژنامەنوسی خەڵکی جوانڕۆ ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “تێکدانی بیری گشتی و بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست” بە دوو ساڵ بەندکران سزا دراوە .
ئیرەج محەمەد زادە تەمەن ٤٥ ساڵ بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامی تیتری غەرب و خوێندکاری زانکۆیە لە بەشی زانستی سیاسی کە لە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ کرماشان ڕاگوێزرا .