دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی شەهرام کازمیان بۆ بەندیخانەی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەن هەفتەیەک لەمەوبەر بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی شەهرام کازمیان کوڕی فارس و خەڵکی ورمێ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی  جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .

شەهرام کازمیان لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٩ ، لە لایەن لقی دوویی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درا و لە لایەن دادگای پێداچوونەوە سزاکە سەرلەنوێ پشتڕاست کرایەوە .

ناوبراو لە رێکەوتی "١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە  بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکان ڕاگوێزرا و پاش تێپەڕ بوونی مانگێک و کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا و لە کۆتاییدا ڕۆژی یەکشەممە "١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠" بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular