ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران مانگی فێوریەی ٢٠٢٤

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٤ ، لە کۆدا ٥٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو و بریندار بوون کە لە چاو مانگی ژانویە چواردە لە سەد زیادی کردووە .

لە کۆی زیانەکانی کۆڵبەران ، ٣ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراون و کۆڵبەرێکیش بە ڕووداوی سروشتی گیانی لەدەستداوە .
لە مانگی فێوریە ٥٣ کۆڵبەر بریندار بوون کە ٤٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار بوون ، ٤ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی سروشتی بریندار بوون و ٢ کۆڵبەریش بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئاکامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار بوون .

شایانی باسە کە ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار زۆرتر لەم ژمارەیە کە ڕامانگەیاندووە بەڵام بە هۆی ئەوەی ناسنامەکانیان بۆ هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە ئێمە تەنیا ئەماری ئەو کۆڵبەرانەمان بڵاو کردووەتەوە کە ناسنامەیان بۆ هانا سالمێنراوە .

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 

١ی مارسی ٢٠٢٤

RELATED ARTICLES

Most Popular