دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی عەبدولکەریم کاکول بۆ زیندانی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : عەبدولکەریم کاکول شارۆمەندی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “حەسەن نوران” سەر بە شنۆ ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” کە بە ساڵێک زیندان مەحکوم کرابوو ، ڕۆژی پێنج شەممە “٣ی رەشەمەی ١٤٠٢” پاش بانگ کران بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزراوە .

عەبدولکەریم کاکول ڕۆژی یەکشەممە "١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٢" بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular