نەوسوود بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقە و فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، شەوی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە ئاکامی تەقە کردن و فڕێ دانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود لانیکەم سێ کۆڵبەر بریندار بوون .

ناسنامەی دوو کەس لەم کۆڵبەرانە بۆ هانا "فواد پاشناو نادیار" خێزاندار و خەڵکی بانەوەرە و دانیشتووی جوانڕۆ و "سۆهەیب پاشناو نادیار" سەلمێنراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم دوو کۆڵبەرە لە ئاکامی فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە لە سنووری نەوسوود بە قورسی بریندار بوون و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناسنامەی نادیارەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی فواد بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە و پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواسراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular