سەقز ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامیەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی چوارشەممە “٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی “کازم عوسمانی” بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە ناوچەسنووریەکانی ئاوایی بەستام سەر بە سەرشیوی سەقز ، کازم عوسمانی قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شەفای سەقز ڕاگوێزراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular