بە پێی ڕاپۆرتیی هاوکارانی هانا : شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “شاهین وەساف” خەڵکی سەڵماس پاش تێپەڕ بوونی ساڵێک لە کاتی دەستبەسەر کرانی ، لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” بە لە سێدارەدان مەحکوم کرا .
حوکمەکە ڕۆژی سێشەممە "١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢" لە زیندای ناوەندی ورمێ بە ناوبراو ڕاگەینراوە .
شاهین وەساف لەگەڵ کوڕەمامی ناسر وەساف ڕۆژی چوارشەممە "٣٠ خەرمانانی ١٤٠١" بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە ماڵەکەیان دەستبەسەر کرابوون .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم دوو شارۆمەندە ماوەی چەندین مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەییدا بوون بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ و وەرگرتنی تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل"
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ، ناسر وەساف پاش ساڵێک زیندانی کران لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە .
ئەم دوو شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و سەرجەم مافەکانیان بێبەش کراون .
