دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری سنە ئەمڕۆ سێشەممە “١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “زانا منبەری” کوڕی بێهزاد خەڵکی ئاوایی نێر و دانیشتووی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی حاجی ئاوا دەستبەسەر کراوە .

زانا منبەری تەمەن ٢٤ ساڵ خوشکەزای "پەیمان منبەری" لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادیە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular