بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوارشەممە “٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "خەلیل رەسوڵ زادە" خەڵکی ئاوایی "شاولە"ی نەغەدە و "عەزیز حال خالی" دانیشتوویی نەغەدە ، سەلمێنراوە .
