سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی خەڵکی ئیلام لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

هانا : زیندانیەک بە ناوی “کەیومەرس غولامی” تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی سەرابلە سەر بە ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی  پەیوەندیدار بە تاوانەکانی “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو ، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە “١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢” لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا .

ئەم زیندانیە ڕۆژی یەکشەممە "١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢" بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان ڕاگوێزرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular