لەگەڵ گەییشتنی ساڵرۆژی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی هاوکات لەگەڵ قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی و ترس لە بوژانەوەی دووبارەی ئەم بزووتنەوەیە حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەستی کردووە بە گرتن و دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی هەر لەم رێرەوەدا لە ٢٠ ی موردادی ١٤٠٢ هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئالان حەمیدی هدایەت لە کرماشان بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی . هێزە ئەمنییەکان کە زانییان ناوبراو لە ماڵ نییە دەستیان بەسەر بەشیک لە کەلوپەلی وەکوو لەبتۆب ، کۆمەڵێک فلاش میمۆری و نووسراوەکانیدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان . پاش ئەوە ناوبراو توانی بە شێوەی شاراوە لە ئێران بێتە دەرەوە و خۆی بگەینێتە شوێنێکی پارێزراو و داوای پەنابەری لە وڵاتی بەریتانیا بکات .
مەهدی حەمیدی هدایەت ناسراو بە ئالان چالاکی کەلتووری مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد خەڵکی کرماشانە کە بەردەوام سەبارەت بە رووداوە کۆمەڵایەتی سیاسیەکانی ساڵی رابردووی ئێران هاوکات لەگەڵ شۆرشی ژینا چالاک بووە ناوبراو لە ئەدمینەکانی مێدیای ندای زاگرۆس لە کڵاپ هەوس بووە کە بەردەوام لە چەند مانگی یەکەمی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی رووماڵی هەواڵی نارەزاییەکان و باسەگشتیەکانی پەیوەست بە نارەزاییەکانی خەڵکی لەگەڵ چالاکانی دیکە دەکرد .
ئەم چالاک و نوسەرە کوردە کە ئەندامی کانونی نووسەرانی کوردستانیشە ، پێشتر لە دسامبەری ٢٠٠٨ لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو سزای زیندانی بە سەردا سەپێندرا کە پاش ٩ مانگ مانەوە لە زیندانی تاکە کەسی گوادترایەوە بۆ زیندانی ئێڤین و پاش ١٥ مانگ بۆ ٣ ساڵ زیندان لە تەبعید گواسترایەوە بۆ زیندانی هەمەدان کە لە کۆتاییدا پاش ٥ ساڵ مانەوەی لە زیندان لە ساڵی ٢٠١٣ ئازاد کرا .
لە ساڵەکانی پاش زیندانی کردنەکەی دەیانجار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەرەشەی لێکرا و لە ئاکامدا بە هۆی نەبوونی ئاسایش و مەترسی دەستبەسەر کردنی دووبارەی ، ناچار بە رۆیشتن لە ئێران بوو .
