ئاماری دۆخی مافی مرۆڤ لە مانگی ئاگۆستی  ٢٠٢٣ لە کوردستانی ئێران 

هانا ؛ ناوەندی ئاماری ریکخراوەی مافی مرۆڤی هانا ، راپۆرتی ئاماری خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافە بنچینەییەکانی شارۆمەندانی کورد لە مانگی ئاگۆستی ساڵی  ٢٠٢٣ لە کوردستانی ئێران بڵاو دەکاتەوە

بە سەرنجدان بە نەبوونی رێگای دەستپێڕاگەیشتنی ئازادانە بە هەواڵ  و رووداوەکانی ناوخۆی وڵات ئەم ئامارە ناتوانیت سەرجەم پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی شارۆمەندان لە خۆ بگرێت هەموو هەوڵی هاوکارانی رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا  لەو رێرەوەدایە  ئەو پەری وردبینی لە دانانی هەواڵ و پشراستکردنەوەی تەواوی بڵاو کراوەکە کرابێت
بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی ئاگۆستی   ٢٠٢٣ لانیکەم ١٠١ شارۆمەندی کورد بانگهێشت و دەستبەسەر کراون ،٦ کەس لە سێدارە دراون ، ٢٣ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون و کوژراون ، ٩ کرێکار لە کاتی کاردا تووشی رووداوی کار بوون و گیانیان لە دەستداوە، لانیکام ٥ کەس خۆیان کوشتووە و ٧ چالاکی ژینگە پارێز دەستبەسەر کراون .

دەستبەسەر کراوان : 
لە مانگی  ئاگۆستی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٠١ شارۆمەندی کورد لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە شیوەی سەربەخۆ و بە بێ هیچ مۆڵەتێکی دەستبەسەر کردن لە لایەن دادگاوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراون 
ناسنامەی سەرجەم ئەم کەسانە بۆ رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا سەلمندراوە کە زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی ، بەشداری لە مانگرتنەکان ، هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی کردستان ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی ، چالاکییەکانی ژینگە پارێزی و هەروەها چالاکییەکانی مەدەنی دەستبەسەر کراون . بە پێی ئەم ئامارە لە کۆی دەستبەسەر کراوەکان ١٣ ژن ، ٤ کرێکار ، ١ لە مامۆستایانی ئایینی کوردستان ،٧ چالاکی مافی مرۆڤ و ٣ کەسیشیان کۆڵبەر بوون 
سیدارە ؛
لە مانگی ئاگۆستی  ٢٠٢٣ ، لانیکەم 6 کەس لە ناوچە کورد نشینەکان لە سێدارە دراون لەم کەسانە ٢ کەس بە تاوانی قەتڵی بە ئەنقەست و ٤ کەسیش بە تاوانەکانی پەیوەست بە مادەهۆشبەرەکان لە سێدارە دراون 
کۆڵبەرەکان : 
بە پێی ئاماری تۆمارکراوی  هانا ، لە مانگی ئاگۆستی  ٢٠٢٣،  ٢٣ کۆڵبەر و کاسبکار  کوژراو و بریندار بوون 
لە کۆی ئەم کەسانە ٦ کەس کوژراون کە ٥ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان کوژراون و یەک کەسیشیان لە رووداوی هاتوچۆدا گیانی لە دەستداوە بە پێی ئەم ئامارە ١٧ کەسیش بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار بوون 
ژنان : لە مانگی ئاگۆستی   ٢٠٢٣ ، ١٣ ژن داستبەسەر کراون و ٣ ژنیش خۆیان کوشتووە 
خۆکوژی : 
لە مانگی   ئاگۆستی ٢٠٢٣ ، لانیکەم ٥ کەس لە شارەکان و ئاواییەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە لە نێو خۆکوژیەکاندا ٣ رەگەزی مێ و ٢ یان لە رەگەزی نێر بوون . لە نێویاندا کچێک و کورێک ژێر تەمەنی ١٨ ساڵان بوون ئەم خۆکوژییانە هۆکاریان نادیارە

کرێکاران :
بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هانا : لە مانگی  ئاگۆستی ٢٠٢٣ ، ٩ کرێکار بە هۆی رووداوی کار گیانیان لە دەستداوە ، هەروەها ٤ لە چالاکی کرێکاری دەستبەسەر و چالاکێکی کرێکاری بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم بووە
ژینگە پارێز : 
لە مانگی ئاگۆستی   ٢٠٢٣ ، ٧ کەس لە چالاکانی ژینگە پارێزی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون 

 بە کارهێنانی ئەم ئامارانە بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ئازادە

ناوەندی ئاماری رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا 
٣١ ی  ئاگۆستی٢٠٢٣

RELATED ARTICLES

Most Popular