کۆژران و بریندار بوونی لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی ئاگۆستی٢٠٢٣

هانا ؛ ناوەندی ئاماری رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا راپۆرت و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە کوژران و بریندار بوونی کاسبکاران و کۆڵبەران لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێرانی کۆ کردووتەوە و لەم راپۆڕتەدا بڵاوی دەکاتەوە ئەم ئامارە بە ئەو پەری هەوڵی هاوکارانی هانا ئامادە کراوە

لێرەدا ئاماری گیانلەدەسدان و بریندار بوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٣ دەخەینە بەر دیدەی خوێنەران
لە مانگی ئاگۆست لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراو ، بریندار یان دەستبەسەر کراون 
سەرجەمیان لە بواری رەگەزی پیاون 
لە کۆی ٢٦ کەس
٦ کەس کوژراون کە ٥ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامیەوە کوژراون و یەک کەسیش بە هۆی رووداوی هاتوچو گیانی لە دەستداوە 
لەم مانگەدا ١٧ کەس لە کۆڵبەران و کاسبکاران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون 
لەم مانگەدا هەروەها ٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون 
کۆڵبەری دیاردەیکە کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شار و ناوچەکانی سەرسنوور لەبەر نەبوونی هەلی کار بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی بنەماڵەکەیان بە ناچار رووی تێدەکەن و پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن لەگەڵ ئەوەیکە بەرپرسانی حکومەت هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ  چارەسەر کردنی کێشەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نادەن بەڵکوو کوشتنی کۆڵبەرانیان کردووە بە هەواڵێکی ئاسایی و ئەمە مەترسیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان 
هێزەکانی ئینتزامی ، سوپای پاسداران و هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی راستەوخۆ  لە کۆڵبەران دەکەن و رۆژانە رێژەیکی زۆریان بریندار دەکەن  و دەکوژن

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
٣١ ئاگۆستی ٢٠٢٣    

RELATED ARTICLES

Most Popular