بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ شەممە ۲۷ی جۆزەردانی ۱۴۰۲، بورهان سەعیدی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت؛ بورهان سەعیدی ڕۆژی ١٧ی مەی ٢٠٢٣، لەگەڵ چەند چالاکێکی مەدەنی و کرێکاری سنە، بۆ دیداری بنەماڵەی هومەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان دەستبەسەر کران.
