مامۆستا یکی ئایینی کورد بە ١٢ ساڵ بەندکران و دەربەدەری و وەلا نانی هەمیشەیی جلی ڕۆحانیەت مەحکووم کرا

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ژوئێنی٢٠٢٣، کەسایەتیەکی ئایینی کورد بە ناوی “مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەلە” خەڵکی شاری جوانڕۆ و وتاربێژی مزگەوتی “نەنەڵە”ی سنە، لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت لە هەمەدان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و بەرژەوەندی حزبە کوردییەکان” بە یەک ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “هاندان و ئاژاوەگێڕی و پشتیوانیکردن لە ناڕەزاییەتیە جەماوەریەکان” بە پێنج ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “هەڕەشەی کوشتنی وتاربێژی هەینی ئاساولە” بە یەک ساڵ بەندکران ، بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی بچووک” بە پێنج ساڵ زیندان، وەلانانی هەمیشەیی جل و بەرگی ڕۆحانیی، قەدەغەکردنی هەمیشەی وتاربێژی و دەربەدەری بۆ بوشێهر بۆ ماوەی دوو ساڵ سزا درا.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت ، ناوبراو ڕۆژی ٣٠ی ژانووییەی۲۰۲۳، لەسەر ڕێگای سنە – مەریوان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دواتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی فێوریەی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular