گواستنەوەی ئومێد شامحەممەدی زیندانی ناوەندیی بیجاڕ

هانا: ڕۆژی شەممە ٨ی ئاپریلی ٢٠٢٣، ئومێد شامحەممەدی، مامۆستا و ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان و خەڵکی دیواندەرە بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی بیجاڕ گوازرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئومێد شامحەممەدی پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی "هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە  دادوەری حوسێن سەعیدی بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو لە دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک ساڵ گۆردرا .

پێویستە بوترێ، ئومید شامحەمەدی، ڕۆژی چوارشەممە "٢٥ی جۆزەردان " لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی دیواندەرە دەستبەسەر کرا ، ناوبراو بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی  ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە و پاش ٧٦ ڕۆژ دەستبەسەری لە شاری سنە  بە دانانی بارمتی  ئازاد کرا.                                         

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین