ڕفاندنی میرمنداڵێکی ۱۴ ساڵە لەلایان هێزکانی سپای ئیران

هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە”۸ی ژانویەی ٢٠٢٣” میرمتداڵێکی ١٤ ساڵ بە ناوی “ماهان بابایی” خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕفێندرا.

بە پێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی ماهان بابایی، دواتر ڕفاندیان و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی بوونی نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular