سزای لەسێدارەدانی بەسەر قارەمانێکی کاراتە لە لایان حکومه تی ئیران

مێهدی کەرمی قارەمانی کاراتە بە دەیان میدالیا و قارەمانیە تی لە پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکاندا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
هانا: هاووڵاتییەکی ٢٢ ساڵە بە ناوی”مێهدی کەرەمی”دەستبەسەرکراوی گرتوخانەی شاری کەرەج، بە هۆی ئەشکەنجەدان و دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن دادوەر “مووسا ئاسیف ئەلحوسەینی”سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا .

دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگە بە پارێزەران نادەن بچنە ناو دۆسیەکەوە بۆلێکۆلینەوەو پشتگیری.

شایانی باسە ناوبراو ؛ڕۆژی شەممە” ٥ی نڤامبری ٢٠٢٢ “دوای لێدان و شکانی ددان و سەری لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە” ٣٠ی نڤامبری ٢٠٢٢”لە دادگایەکی چەند خولەکێکی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت : کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٤١ هاووڵاتی لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی لە دادگای ساختە و بێ پارێزەر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular