هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بە هانا گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢ی خرمانانی ١٤٠١ بەندکراوێکی کورد بە ناوی “عەلی ئاموت” تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی عومەر، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “ئاغگوڵ” و نیشتەجێی “کشمیش تەپە” لە ناوچەی ماکۆ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە خۆی دەستبەسەر و پاش سێ رۆژ ئەشکەنجە و ئازار، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ کرابوو. دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە گوستبوویانەوە بۆ بەندیخانەی خۆی.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ عومەر ئاموت لەبەردەستدا نییە بەڵام ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.