هانا: رۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٨ی ژولای ٢٠٢٢)، شارۆمەندیکی کورد بە ناوی ئومید مرادی کوڕی قادر و خەڵکی “نەڵۆس” لە ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کرا.
جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە "ئومید مرادی"یان لە نزیک شنۆ دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر چارەنووس و هۆکاری گرتن و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
