هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠١-(٧ی ژولای ٢٠٢٢)، تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پێشمەرگەی حزبەکانی کوردستان لە ناوچەی سەڵماس هاتووەتە ئاراوە و تا ئێستاش درێژەی هەیە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم تێکهەڵچوونە لە نێوان ئاواییەکانی "ماتە خرپە" و "سنجی" لە ناوچەی سەڵماس روویداوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیاری وردی لە سەر ئەم تێکهەڵچوونە و کوژراو و بریندارەکانی لەبەردەستدا نییە، بەڵام سەرچاوەیەکی هەواڵ لەم بارەوە بە هانای راگەیاند ٤ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران لەم تێکهەڵچوونەدا کوژراو و بریندار بوون.
نوێ کرایەوە:
١- هەر وەک پێشتر "هانا" رایگەیاندبوو، ٤ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژراون کە یەکیان خەڵکی تەورێزە.
٢- هەموو ناوچەکانی سەڵماس بۆ وێنە "شپیران" هێزی چەکداری حکومەتی ئێڕژاوە و میلیتاریزە کراوە.
٣- دەنگۆیەک بڵاوکرابۆوە گۆیا هێزەکانی سپای پاسداران بریندارێکیان دەستبەسەر کردووە. سەرچاوەکانی هەواڵی "هانا" رەتی دەکەنەوە.
تا ئێستا هیچ راگەیاندن و هەوڵنێرییەک ئەم هەواڵەیان بڵاونەکردۆتەوە.
سەرچاوەی وێنە: گوگڵ
