هانا: رۆژی شەمە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٢٦ی مارسی ٢٠٢٢)، لقی یەکی دادگای “ئینقلاب” لە شنۆ، ١٣ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی هاوکاری حزبێکی کوردستانی بە سەر پێنج شارۆمەندی خەڵکی ئەم شارەدا سەپاندووە.
ناوی ئەم شارۆمەندانە و و رادەی سزاکەیان بریتییە لە:
١ . فەرهاد مەعڕوفی سێ ساڵ بەندکران
٢ . عوبەید ئەنوەری دوو ساڵ بەندکران
٣ . رەحمان ئەسەدی چوار ساڵ بەندکران
٤ . جەلال قادرزادە سێ ساڵ بەندکران
٥ . رێبوار چارەکداری ساڵێک بەندکران
ئەم شارۆمەندانە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ کرابوون.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنیان لێ زەوت کراوە.
