هانا: رۆژی شەممە ١٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٥ی فێبرواری ٢٠٢٢)، مەڕدارێکی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین ئەندامێکی لەشی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندە لە خێڵە کۆچەرەکانە و لە ناوچەی سەر سنوورییەکانی ئاوایی "هەمزە" لە دەشتی عەباس سەر بە دێهلوڕان بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی راستی پەڕیوە و بە چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دێهلوڕان کراوە.
