تاران: دەستبەسەرکرانی ٣٠ شارۆمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رەوانەیان کردووە، لانیکەم ٣٠ کەس لە مامۆستایانی چالاکی مەدەنی لەلایەن دەستوپێوەندەکانی ئیتلاعات و هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە دەستبەسەر کراون. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:

١- فاتمە زەندکەریمی ٢- مەسعوود زەیناڵزادە ٣- جەمیل ئەمینی ٤- مەحبووب فەرحزادی ٥- یەدوڵڵا بەهارستانی ٦-تۆفیق مورتەزاپوور ٧- عەلی ئەسغەر مونتەجەبی ٨- سدیق ساڵحی ٩- عەلی قوڕەیشی ١٠- زکری ١١- خرەدمەند ١٢- فەیازی ١٣- نائیبی ١٤- جەبار پاکزاد ١٥- مەهدی نووریبەخش ١٦- رەشیدی ١٧- فەیازی ١٨- مودەبر دەرگاهی ١٩- نادری ٢٠- رەزازادە ٢١- نەجەف ئابادی ٢٢- بێهزادپوور ٢٣- روحوڵڵا مەردانی ٢٤- عەلی سادقی ٢٥- ئیسلامی ٢٦- خان عەزیز ئیسماعیلی ٢٧- خەڕاتیان ٢٨- عەسکەری ٢٩- باغانی 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندە دەستبەسەرکراوانە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی شووڕای باڵای سەندیکاکان چووبوونە تاران و لەوێ وێڕای بەشدارانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە دەستبەسەر کراون. شایانی باسە دوای هەڕەشە و گوڕەشە، ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوان ئازاد کراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular