کرماشان: کەوتنەوەی ئاگر لە نزیک تاقەوسان و ناکارامەیی ناوەندە پێوەندیدارەکان 

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە کرماشانەوە بۆ هانا هاتووە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ رۆژ کەوتنەوەی ئاگر لە زەوییەکانی زانستگەی پزیشکی و زانستە مرۆییەکان لە نزیکی “تاقەوسان” و زەوی و زارەکانی تر، بەڵام هیچکام لە ناوەند و ئورگانەکانی حکومەت هەوڵی کوژاندنەوەی ئەم ئاگرەیان نەداوە. 

شایانی باسە، ئاگر گرتنی زەوی و زار و دارستانی پارێزگاکانی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا، زەرەر و زیانی زۆری بە ژینگەی کوردستان گەیاندووە و ناوەند و ئورگانە دەوڵەتییەکانیش هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە و خۆیان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان پاراستووە. لە هەر جێگایەکیش ئاگرێک کوژابێتەوە، ئەوا بە هەوڵ و هیمەتی شارۆمەندانی ناوچەکە بووە. 
جێگای ئاماژەیە هەر لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین کەس لە چالاکانی ژینگەپارێز گیانیان لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular