دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی کەمال زاهری لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە جوانڕۆ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٥، کەمال زاهری تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە لە بەردەم بەنزینخانەی میرئەحمەدی لە جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە پێنج ئۆتۆمبێل، بە هێزێکی ٢٠ کەسیەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنەکە و ئەو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین